پارێزگای هه‌ولێر: شوێن بۆ دروستکردنى یەکەی نیشتەجێبوونى كرێنشینان ته‌رخانكرا
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، بڕیار درا به ته‌رخانكردنی شوێنی شیاو بۆ دروستكردنی ئه‌و یه‌كه نیشته‌حێبوونانه‌ی بۆ كرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌تان له شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە (30ی ئاب/ئۆگێستی 2022)، به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسانی ئیداری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاری هه‌ولێر، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، بڕیار درا به ته‌رخانكردنی دوو شوێنى شیاو بۆ دروستكردنى یەکەکانى نیشتەجێبوونى کرێنشینان، کە دەکەوێتە نێوان شەقامى 120م و 150م.
لەتەوەرێکى دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆكرا سەبارەت بە وردەکاری هونەریی و دیزاین و چۆنیەتى دروستکردن و دەستپێکردنى پرۆژەکە.
پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، “جگەلە دیاریکردنی ئەو دوو شوێنە، دەبێت لە رێگەی باشترین وەبەرهێنەرانی کوردستان، یەکەکان بە چاکترین کوالێتى و شێواز دروستبکرێن”.