لە کۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و مام جەلال لە ئەمریکا کێ هاواری کرد و چۆن وەڵامی درایەوە؟
لە كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، زۆر پرس هه‌ن كه سه‌رۆك بارزانی به وردی ئاماژه‌ی بۆ كردوون و جێی سه‌رنجی بوون، به‌تایبه‌ت له قۆناغه‌كانی كورد له راپه‌ڕین و دوای راپه‌ڕین.
له لاپه‌ڕه 136ی كتێبه‌كه‌دا، باسی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا و خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی فیدراڵیزم ده‌كات و ده‌ڵێت، رۆژی 27ی ته‌مووزی 1992 له له‌نده‌نه‌وه به‌ره‌و واشنتۆن به‌ڕێ كه‌وتین، مام جه‌لال و ژماره‌یه‌كی زۆر له جالییه‌ی كوردی له فڕۆكه‌خانه‌ی داڵاس له پێشوازیماندا بوون، به مه‌به‌ستنی ئاماده‌كاریی زیاتر و باسكردنی كێشه و داواكاریی گه‌له‌كه‌مان به باشترین شێوه، رۆژی 28ی ته‌مووزی 1992 له‌گه‌ڵ مام جه‌لال دووقۆڵی باسمان له بارودۆخی كوردستان كرد و هه‌روه‌ها راوێژ و پرس به ئۆپۆزسیۆنی عێراقیش كرا به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، ئه‌وه‌بوو رۆژی 29ی ته‌مووزی 1992 ده‌ست به به‌رنامه‌ی فه‌رمی سه‌ردانه‌كان كرا، یه‌كه‌م دیدارمان له‌گه‌ڵ سیناتۆر جۆن مێشێل سه‌رۆكی زۆرینه‌ی دیموكرات بوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران. كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌ممان له‌گه‌ڵ سیناتۆر پێڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، له دیداره‌كه‌دا چه‌ند سیناتۆرێك ئاماده بوون و باسی بارودۆخی گشتیی كوردستان و ناوچه‌كه كرا، هه‌روه‌ها باسی ماف و داواكارییه ره‌واكانی گه‌لی كورد كرا و هه‌موویان زۆر به گه‌رمی پێشوازییان لێ كردین و خۆشحاڵی خۆیان پێشان دا به دیداره‌كه، هه‌روه‌ها پشتگیری و هاوكاریی خۆیان بۆ گه‌لی كورد دووپات كرده‌وه.
“دوای نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ جێمس بێكه‌ر وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆ بووینه‌وه، ناوبراو خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رز بوو، له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری و ژماره‌یه‌ك له ستافی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێشوازیی لێ كردین، سه‌ره‌تا جێمس بێكه‌ر ده‌ستی به قسه‌كردن كرد و گوتی، به‌خێرهاتنتان لێ ده‌كه‌م، نابێت هیچ گومانتان هه‌بێت له جدییه‌ت و سووربوونی ئێمه بۆ لادانی سه‌دام حوسێن و هیچ سازشێكی له‌گه‌ڵ ناكرێ و ئابڵۆقه‌دان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ری، پشتگیریی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی ده‌كه‌ین و پێویسته خۆتان رێكبخه‌ن و كاراتر و چالاكتر بن، له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا باسی سه‌ردانه‌كه‌ی كرد بۆ سنووری توركیا له كاتی كۆڕه‌وه ملیۆنه‌كه‌ی گه‌لی كورد له ساڵی 1991، ئه‌و دیمه‌نه تراجیدیایانه‌ی بینی كه چۆن دواتر راسته‌وخۆ پێوه‌ندی به سه‌رۆك بۆشه‌وه كرد كه پێویسته به‌په‌له چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه، هه‌روه‌ها گوتی هه‌رگیز ئه‌و دیمه‌ن و كاره‌ساتانه‌ی له یاد ناچن”. سه‌رۆك بارزانی وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه دوای ئه‌و قسانه، بێكر داوای كرد من قسه بكه‌م، منیش به دڵ سوپاسم كرد بۆ پێشوازییه گه‌رمه‌كه‌ی، داوام لێ كرد گره‌نتییه‌ك هه‌بێت كه جارێكی تر گه‌لی كورد تووشی نه‌هامه‌تی و كاره‌سات نابێته‌وه، هه‌روه‌ها گوتم ره‌نگه گۆڕینی رژێم ئاسانتر بێ له‌وه‌ی كه ئایا دوای رژێم چ به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ حوكمڕانی له عێراقدا، دواتر پرسیارم كرد كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به ئاشكرا و راشكاوانه باسی مافه‌كانی گه‌لی كورد بكرێت و مافه‌كانی دیاری بكرێ؟ هه‌رزوو وه‌ڵامی دامه‌وه و گوتی، “پڕۆژه و ره‌شنووسی كۆنگره‌ی ڤیه‌ننا شتێكی باشه، منیش پێم گوت، “جه‌نابی وه‌زیر شتێكی باشه به‌ڵام قابیلی خوێندنه‌وه‌ی جیاوازه و زۆر مانا هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌گه‌ر دیاری بكرێت باشتره”. وه‌زیر پرسیاری كرد هیچ شێوازێكی دیاریكراو هه‌یه؟ گوتم، “به بۆچوونی من فیدراڵی شێوازێكی گونجاو و سه‌ركه‌وتووه بۆ ئه‌و قۆناغه. مام جه‌لالیش خێرا گوتی پشتگیریی هه‌موو بۆچوون و قسه‌كانی بارزانی ده‌كه‌م”. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواتر شتێكی سه‌یر رووی دا، عارف عه‌بدولڕه‌زاق تووشی هیستریا بوو و هاواری كرد، من ئه‌مه قبووڵ ناكه‌م، ئه‌مه دابه‌شكردنی عێراقه. مام جه‌لال وه‌ڵامی دایه‌وه، “لێره هاوار مه‌كه، تۆ ناتوانی رێگریی لێ بكه‌یت”. جێمس بێكه‌ر راوێژی به ستاف و تیمه‌كه‌ی كرد و دواتر رای گه‌یاند، “ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكی فیدراڵییه، ئه‌گه‌ر وه‌ك ئۆپۆزسیۆن رێككه‌وتن بكه‌ن پێمان خۆشه”. ئه‌م هه‌ڵوێسته گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو، دواتر له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌و خاڵه كرد كه ئۆپۆزسیۆنی عێراقی له‌سه‌ر هه‌ر شێوازێك رێكبكه‌ون بۆ حوكمڕانی عێراق، ئێمه رازی ده‌بین.
له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا رای گه‌یاندووه، “من و مام جه‌لال و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی هاوڕا بووین و بیرمان له‌وه كرده‌وه مادام ئه‌وه هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكایه، پێویسته هه‌نگاوی كرده‌یی له‌مباره‌یه‌وه بهاوێژرێت، دوای پرس و راگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، بڕیار درا كۆنگره‌یه‌ك به ئاماده‌بوونی هه‌موو لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی عێراق له‌سه‌ر خاكی عێراق ببه‌سترێت، جگه له هه‌رێمی كوردستانیش، هیچ شوێن و ناوچه‌یه‌ك نه‌بوو كه ئۆپۆزسیۆنی عێراقی بتوانێ لێی كۆ ببێته‌وه، ئه‌مه كارتێكی زۆر به‌هێز بوو به ده‌ستمانه‌وه، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی عێراق رێككه‌وتین كه كۆنگره‌كه له كوردستان ببه‌سترێ، به‌مه‌رجێك بڕیاری فیدراڵی بۆ كوردستان بدرێت، ئه‌یاد عه‌لاوی و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و به‌حرلعلوم رۆڵێكی گه‌وره و به‌رچاویان بینی له‌وباره‌یه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، “راوێژم به چه‌له‌بی و عه‌لاوی كرد كه حه‌سه‌ن نه‌قیب له شوێنی عارف عه‌بدولڕه‌زاق دابنرێ، كاتێك بابه‌ته‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان باس كرد، رایان گه‌یاند ئه‌وه پێوه‌ندی به‌خۆتانه‌وه هه‌یه و هه‌ر بڕیارێك ده‌ده‌ن پێوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه. رۆژی 31ی ته‌مووزی 1992 له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ سكۆگرافت راوێژكاری ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا، كۆ بووینه‌وه و له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ناوی سه‌رۆك بۆشه‌وه به‌خێرهاتنی كرد و دواتر هه‌مان قسه و هه‌ڵوێسته‌كانی جێمس بێكه‌ری دووپات كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زۆر كه‌م قسه‌م كرد و ته‌نیا گوتم، “گه‌لی كوردستان داوای گره‌نتی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر تووشی كاره‌سات نه‌بێت”. ناوبراویش رای گه‌یاند ئه‌وه‌ی ساڵی 1975 رووی دا، دووباره نابێته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌جێتان ناهێڵین”.
ئه‌و سه‌ردانه درێژه‌ی هه‌بووه و سه‌رۆك ده‌ڵێ، دواتر له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا “پنتاگۆن” چاومان به پۆڵ وڵفتێزی جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا كه‌وت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له جه‌نه‌راڵ و شاره‌زای ئه‌مه‌ریكی ئاماده بوون، گفتوگۆیه‌كی ورد و تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر پرسی پاراستنی ناوچه‌كه و كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و رۆڵی ئۆپۆزسیۆن هه‌روه‌ها ئاستی هاوكاری و پشتگیری ئه‌مه‌ریكا كرا”.
له‌باره‌ی داواكاری بابه‌تی توركیا، من و مام جه‌لال پرسیارمان له ئه‌مه‌ریكییه‌كان كرد، له وه‌ڵامدا رایان گه‌یاند ئه‌وه بابه‌ت و پرسێكی گه‌وره‌یه و پێویستی به دیراسه و توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد هه‌یه، دواتر وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه، وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه و ئێمه‌ش پرسیارمان نه‌كرده‌وه.