سبەی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوێنێ سێشەممە بەفەرمی لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكانی حكوومەتی بۆ مانگی 8ی 2022 ڕأگەیاند.

بەگوێرەی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی بڵاوی كردۆتەوە، دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژی پێنجشەم ڕێكەوتی 1/9/2022 دەستپێدەكات و سەرەتاش فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرن.

بەگوێرەی لیستەكە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت تا ڕۆژی 21 و 22ی 9 كە دوا وادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دەبێت.

Back to top button