سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی : تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دیاری نەکراوە

د ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەسپێکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دیاری نەکراوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی: دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی عێراق و کۆتاییهاتنی گرژییەکان، لایەنە سیاسییەکان لە پەیامەکانیاندا دەڵێن کە هیچ بەربەستێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان نەماوە، بەڵام دەبێت دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان و بەرنامەی کار بە هەماهەنگی سەرجەم فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان بێت.

Back to top button