تۆڕی دابەشکردنی گازی ئەوروپا: هەناردەی گازی ڕووسیا لە ڕێگەی نۆرد ستریمەوە ڕاگیراوە
تۆڕی ئەوروپیی کۆمپانیاکانی دابەشکردنی گاز لە ئەوروپا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە هەناردەکردنی گازی ڕووسیا بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی بۆری “نۆردستریم”ەوە ڕاگیراوە.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاودەکرێتەوە کە کۆمپانیای ئێنجی یەکێکە لە کۆمپانیا سەرەکییەکانی کارەبا و گازی فەرەنسا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی هەناردەی غاز بۆ ئەم کۆمپانیایە فەرەنسییە ڕادەگرێت.
بەپێی ئامارەکانی گازپرۆم، هەناردەی گاز بۆ ئەوروپا لەڕێگەی “نۆردستریم”ەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ “بەتەواوی” وەستاوە. کۆمپانیای گازپرۆم ئاماژەی بە پێویستی ئەنجامدانی چاکسازی لە یەکێک لە ناوەندەکانی پاڵەپەستۆ لە ڕووسیا کردووە وەک هۆکاری ڕاگرتنی هەناردەی گاز بۆ ئەوروپا.
گازی هەناردەکراوی ڕووسیا سەرەتا لە ڕێگەی “نۆردستریم”ەوە دەگاتە باکووری ئەڵمانیا و دواتر هەناردەی ناوچەکانی دیکەی ئەوروپا دەکرێت.