پاپای فاتیكان: با نزا بۆ گەلی عێراق بكەین

 

دوای شەڕو ئالیۆزیەكانی چەند رۆژی رابردووی عێراق كە بە هۆییەوە ژمارەیەك كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لەبارەی دۆخی عێراقەوە دەڵێت، بە نیگەرانییەوە چاودێریی ئەو رووداوانەی بەغدا دەکات کە لە چەند رۆژی رابردوودا گرژییان لێکەوتەوە. دەشڵێت، گفتوگۆ و برایەتی هەنگاوێکی پێویستە کە دەبێ هەمووان بیگرنەبەر.

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 31-08-2022 لەبارەی دۆخی عێراقەوە بڵاویکردەوە، رایگەیاند، بە نیگەرانییەوە چاودێریی ئەو رووداوانەی چەند رۆژی رابردووی بەغدا دەکات کە “گرژییان” لێکەوتەوە. دەشڵێت، گفتوگۆ و برایەتی هەنگاوێکی پێویستە کە دەبێ هەمووان بیگرنەبەر.

پاپای ڤاتیکان لەبارەی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی روویاندا “گفتوگۆ و برایەتی” ئەو هەنگاوە پێویستەیە کە دەبێ هەمووان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و گەیشتن بە ئامانج و چارەسەرکردنی قەیرانەکان بیگرنەبەر، دەشڵێت “با هەموومان نزا بۆ گەلی عێراق بکەین.”

 

Back to top button