هۆکاری دەستبەکارنەبوونی دوو لیوا هاوبەشەکە ئاشکرا بوو

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان  هۆکاری دەست بەکارنەبوونی دوو لیواهاوبەشەکەی ئاشکرا کردو دەلێ، دۆخی ئێستای بەغدا هۆکاری دەستبەکارنەبوونی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عیراقە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کەوێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، رایگەیاندووە، پيشتر چەندین جار بەدواداچوون و کۆبوونەوەی گرینگیان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکی حکومەتی عێراق و بەرپرسانی دیکە سەبارەت بە دەستبەکاربوونی دوو لیوا هاوبەشەکان، ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە: تەواوی کارەکان لەلایەن ئێمە و حکومەتی عێراقی و وەزارەتی  دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، تەواوبوونە.

 

دەشلێت: بە هۆی دۆخی نەخوازراوی ئێستای بەغدا و لە هەمانکاتدا بوونی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق، کارەکان بەسستی دەچنەپێش.

Back to top button