ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دەست بە دانیشتنەكانی بكاتەوە، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای كار و چەند پڕۆژەیەكی تر بخاتە گفتوگۆ.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان گوتارێک پیشکەش دەکەن بەبۆنەی کردنەوەی خولی پایزە.
دواتر، پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای کار لە هەرێمی کوردستان – عێراق و پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (14)ی ساڵی 2008 دەکات.