ئاسایشی هەولێر : ئه‌و تۆمه‌تباره‌ى له‌ ده‌ستى پۆلیس ڕایكرد، ده‌ستگیر كرایه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، ئه‌و تاوانباره‌ى له‌ كاتى گواستنه‌وه‌یدا له‌ ده‌ستى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ڕایكرد، ده‌ستگیر كرایه‌وه‌.

 

دەقی ڕاگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر:-

لەڕێکەوتی 25/8/2022تاوانبارێک بەناوی(ئەحمەد سالار مامند)لەکاتی گواستنەوەیدا لەدەستی هێزە ئەمنیەکان ڕایکرد و خۆی حەشاردا.دوای بەدواداچونی تیمەکانی ژووری ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەش کەپێک هاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی دژەتیرۆرو ئاسایشی هەولێرو پۆلیسی هەلێر،توانرا شوێنی تاوانبار دەست نیشان بکرێت و لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ 1/9/2022تاوانبار دەستگیرکرایەوەولەگەڵ دوو تاوانباری تر بەناوەکانی(م.و.ن) و (ه.و.ن) کە هەڵسابوون بە شاردنەوەی تاوانبار لای خۆیان .تاوانباران ڕادەستی یاسا کران.

هاووڵاتیانی خوشەویستی شاری هەولێر دڵنیادەکەینەوە کە هیچ تاوانبارێک ناتوانێت لەدەستی یاسا ڕابکات وهەموومان لەخزمەتی ئارامی و سەقامگیری بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان بەردەوام دەبین.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
​ 1/9/2022

Back to top button