کارگەیەکی پێشکەوتووی ڕیسایکلین لە سۆران دروست دەکرێت

 

سەرۆکی شارەوانی سۆران لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، حکومەت بڕیاری داوە لەچوارچێوەی پلانەکانی خزمەتگوزاری و پاگژڕاگرتنی سروشتدا ، کارگەیەکی ڕیسایکلین دامەزرێنێت بۆ کۆکردنەوەی ۆژانە 170 تۆن زبڵ و خاشاک و دووبارە ریسایکین کردنەوەیان .

 

کاوە نەجیم، سەرۆکی شارەوانیی سۆران هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ” لە ڕێگەی ئەو کارگەیەوە خۆڵ و خاشاکی سۆران و دەروربەری لەناو دەبەیین، چونکە ئێستا کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک بە سیستەمێک لەناو دەبرێن پێویستی بە شێوازی زانستی ھەیە و لە ڕێگەی کارگەوە لەناوی ببەین، دەرفەتی کاریش بۆ خەڵکێکی زۆر دەڕەخسێنێت”.

 

سەرۆکی شارەوانیی سۆران هەروەه گوتیشی : “زەوی بۆ دروستکردنی کارگەی ڕیسایکلین ئامادە کراوە و بەگوێرەی ستانداردی جیھانی دروست دەکرێت و بە شێوازێکی پێشکەوتوو کار دەکات، چونکە ڕۆژانە نزیکەی ١٧٠ تۆن زبڵ و خاشاک لەلایەن تیمە تایبەتەکانەوە کۆ دەکرێتەوە”.

لە کۆتایشدا گوتی : “جگە لە سۆران لە دەوروبەریش زبڵ و خاشاک دەھێندرێتە ئەو کارگەیە، دەتوانین سوود لە ھەندێ ماددەش وەر بگرین وەک پلاستیک بۆ دووبارە بەکار ھێنانەوە، دروستکردنی ئەو کارگەیە کاریگەیری زۆر دەبێت بۆ سۆران، چونکە نابێتە ھۆکار بۆ سەر ژینگە و لەمەودوا ئەو مەترسیەی لەناوبردنی زبڵ و خاشاک نامێنێت لەسەر ژینگەی ناوچەکەمان”.

Back to top button