پەکەکە سندووقی پاشەکەوتی پارەی داناوەو هەرێمی کوردستانیش بۆ ئەو مەبەستە بەکار دێنێت
بە پێی زانیارییەکان ” پەکەکە ” سندووقێکی کۆکردنەوەی پارەی داناوە و ئامانجییەتی بە سەرانە وەرگرتنی زۆرەملێ لە هاووڵاتانی هەرێمی کوردستان سندووقەکەی پڕپارە بکات ، بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕیگای بازرگانی نایاسایی و هەڕەشە بۆ سەر بازرگانەکان پارە بۆ سندووقەکە کۆدەکاتەوە .
هاوکات ” پەکەکە ” سندووقێکی بە ناوی هاوکاری گەریلا دامەزراندووە و لە ئەورووپا و ناوچەکانی سلێمانی تا ئێستا بڕەپارەیەکی باشی پێ کۆکردۆتەوە و لەڕێگەی هەڕەشە لە بازرگان و کاسبکارانیش وەک خاوەن چێشتخانەو ریستورانتەکان ، پارەی دەستکەوتوو کە زۆر جار تا 300 هەزار دۆلار لە بازرگانەکان بە زۆر وەرگیراوە .
پەکەکە تەنیا بەوە نەوەستاوەو بە ڕفاندنی بەرپرسانی یەکێتی لە بەرانبەر ئازادکردنیان داوای پارە دەکات ، یەک لەو کەسانەش کە بۆ ئەو مەبەستە ڕفێندرابوو ” محەمەد شامەروان بووە کە دەکاتە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و جێگری بەرپرسی مەڵبەندی ئەو حزبە لە دەڤەری ” ڕاپەرین ” و لە دوای چەند مانگێک بە پێدانی بڕی 100 هەزار دۆلار ئازاد کراوە .