ئەمریکا تۆڕێک لە کەشتییە بێ سەرنشینەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکییەکانی ئێران داددەمەزرێنێت

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا باسی وردەکارییەکانی هاوکارییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل و عەرەبستان و چەند وڵاتێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دروستکردنی تۆڕێک لە کەشتییە بێ سەرنشینەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بڵاوکردەوە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پنتاگۆن هیواخوازە پلانێکی لەو جۆرە وەک مۆدێلێک لە ناوچەکانی دیکەی جیهان جێبەجێ بکات.
لە هەمان کاتدا لە ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامە ئەمریکییەدا هاتووە کە دوێنێ ئەمریکا ڕایگەیاند کە سپای پاسداران هەوڵی داوە دەست بەسەر کەشتییەکی چاودێری بێ سەرنشینی ئەم وڵاتەدا بگرێت لە ئاوەکانی کەنداوی، بەڵام بەهۆی… دەستێوەردانی کەشتی و کۆپتەرێکی ئەمریکی ئێران تەیدا سەرکەوتوو نەبووە .