شەپۆلێکی گەرما بەڕێوەیە
له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه، شه‌پۆلێكی گه‌رما روو له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق ده‌كات و، هەرێمی کوردستان یش دەگرێتەوە.
دەستەی کەشناسی عێراق ئاشکرایکرد کە لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو شەپۆلێکی بەهێزی گەرما ڕوو لە عێراق و ناوچەکە دەکات، پێشبینی دەکرێت هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
ده‌سته‌كه پێشبینی كردووه كه ئه‌م شه‌پۆله تا پێنجشه‌می داهاتوو به‌رده‌وام بێت، به‌رزترین پله له پارێزگای نه‌جه‌فی باشووری عێراق تۆمار ده‌كرێت، كه تا كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو له 49 پله‌ی سیلیزی ده‌مێنێته‌وه.