پارتی‌: سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌رمان پێیه‌

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، دووپات له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه‌ و رێگاچاره‌ی‌ دۆخی‌ چه‌قبه‌ستووی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش ده‌خاته‌ ڕوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا، زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند، نزیك ده‌بینه‌وه‌ له‌ ته‌واوبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان، سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، به‌ڵا‌م هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بووه‌ته‌ گرێكوێره‌ی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان.

روونیشی‌ كرده‌وه‌، پارتی دووپات له‌ پێویستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی و مافی هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه‌. ده‌ڵێت به‌رمه‌بنای ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك بارزانی بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ سیاسییه‌ ئاماده‌ی هه‌ر جۆره‌ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنێكین له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و پێشنیاری تازه‌ی پارتی بۆ هه‌مواری یاساكه‌ وه‌ك سیسته‌می تێكه‌ڵ و دابه‌شكاری كورسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و بازنه‌كان وه‌ك ده‌رچه‌یه‌ك و چاره‌سه‌رێكی هه‌نوكه‌یی.

Back to top button