پەیامێک لە ئێرانەوە بۆ سەرۆک بارزانی
لە بەرگی پێنجەمی كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد كه سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، باس له چه‌ندان گۆڕانكاری سیاسیی له نێوان ساڵانی 1991 تا 2002 ده‌كات. له به‌شی سێزده‌یه‌می كتێبه‌كه‌دا كه تایبه‌ته به قۆناغی سێیه‌می شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌لومه‌رجه سیاسییه‌كان، ئاماژه به رووداوێكی گرنگ كراوه كه لێدانی حزبی دیموكراتی كوردستان ” حدكا”یه.
سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، رۆژێكیان په‌یامێكی به په‌له‌مان بۆ هات كه بڕیاره شاندێكی ئێران بۆ كارێكی زۆر گرنگ سه‌ردانمان بكه‌ن، رۆژی 26ی ته‌مووزی 1996 شاندی ئێران سه‌ردانیان كردین كه پێكهاتبوون له، محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری و جه‌واد جه‌عفه‌ری و مسگه‌ریان. له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌دا ئه‌م په‌یامه‌یان خسته ڕوو، ” زۆر جار داوامان له پارتی و یه‌كێتی كردووه سنوورێك بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی، به تایبه‌ت حدكا دابنێن، به‌ڵام هیچیان نه‌كرد، ئێستاش ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێككه‌وتووین كه راسته‌وخۆ دژی “حدكا” ده‌ستبه‌كار بین و هێزه‌كانمان دێن به مه‌به‌ستی لێدانی باره‌گای سه‌ره‌كیی حزبی دیموكراتی كوردستان. داوا ده‌كه‌ین پارتی‌یش به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكات.
ئێمه چه‌ند پرسیارێكمان لێ كردن، به‌ڵام هیچ ورده‌كاریان باس نه‌كرد، دیار بوو ئاماده‌كاری هه‌موو رێوشوێنه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتییدا ته‌واو كردبوو، دواتر هاتوونه‌ته لامان و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی رامانكێشنه ناو بابه‌ته‌كه‌وه، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی ئه‌م داوای ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی به‌رێوه چوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وردی گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ت و پێشهات و ئه‌نجامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان كرا، دوای ئه‌وه بڕیار درا كه ئێمه به‌شدار نابین، وه‌ڵامیان درایه‌وه كه ئێمه به‌شدار نابین و ئێوه كۆتاییتان به هه‌موو كاره‌كانتان هێناوه و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تووشی بابه‌ته‌كه‌مان مه‌كه‌ن، زۆریان پێ خۆش نه‌بوو، به‌ڵام گوتیان باشه” سه‌رۆك وای نووسیوه.
له درێژه‌ی ئه‌و باسه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه” رۆژی 28ی ته‌مووزی 1996، زانیاریمان بۆ هات كه په‌لاماره‌كان بۆ سه‌ر باره‌گاكانی “حدكا” له هه‌رمۆته‌ی نزیك كۆیه ده‌ستی پێكردووه و زۆر به چڕی به مووشه‌ك و تۆپخانه‌كان باره‌گاكانیان بۆردمان ده‌كرێت. هێزێكی زۆری سوپای پاسداران له سنووری پێنجوێن ” باشماخ”وه هاتنه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و به هاوكاری یه‌كێتی هاتنه هه‌یبه‌ت سوڵتان و ده‌وروبه‌ری كۆیه، به ته‌واوی خۆیان ئاماده كرد و هه‌موو كاره‌كانیان ته‌واو كرابوون، رێوشوێنه‌كانیان گرتبووه به‌ر، دواتر جه‌عفه‌ری سه‌ردانی كردین.