تاران و‌ڵامی دوا پێشنیاری بووژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دایەوەو ئەمریکاش ڕازی نییە
ناسر كه‌نعانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامیی ئێران و‌ڵامی ده‌قی ڕه‌شنووسی بووژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕادەستی بەرپرسی رێکخەری گشتی ئەرووپا کردووە
ناسر كه‌نعانی وتی: دوای وه‌رگرتنی وه‌ڵامی ئه‌مریكا، تیمی پسپۆڕی كۆماری ئیسلامی ئێران به وردی لێكۆڵینه‌وه‌یان کردووەو و‌ڵامیان داوەتەوە
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتووشیەتی : ئه‌و ده‌قه‌ی نێردراوه ڕوانگه‌یه‌کی بنیاتنه‌رانه‌ی هه‌یه به ئامانجی کۆتایی هێنان به دانوستانه‌کان.
دوای چەند کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی وەڵامی کۆماری ئیسلامی بۆ یەکێتی ئەوروپا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە وەڵامی ئێرانمان لە ڕێگەی یەکێتی ئەوروپاوە پێگەیشتووە. “ئێمە لێی دەڕوانین و لەڕێگەی یەکێتی ئەوروپاوە وەڵام دەدەینەوە، بەڵام بەداخەوە ئەمە (وەڵامی ئێران) بنیاتنەر نییە”.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، لۆرا ڕۆزن، پەیامنێری ناسراوی نێودەوڵەتی لە واشنتۆن، هەروەها لە زاری بەرپرسێکی حکومەتی ئەمریکاوە گێڕاوەتەوە و نووسیویەتی وەڵامی ئێران “دڵخۆشکەر نییە”.