رێگایەکی مێژوویی لە دوای دابەزینی ئاستی ئاوی ” دەریاچەی دوکان ” دەرکەوتووە

 

وەک شوێنەوارناسەکان باسیان کردووە ، ئەو رێگایە هی سەردەمی پێش دەسەڵاتی ” ساسانییەکانە ”

به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوكان، شوێنه‌واری رێگایه‌كی مێژوویی ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ پێشبینی ده‌كرێت پێش هه‌زاران ساڵ به‌كارهێندرابێت.

 

له‌وباره‌یه‌وه‌، عه‌لی دینكه‌، شاره‌زای شوێنه‌وارناسی، لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی :  پانی ئه‌و رێگه‌یه‌ دوو مه‌تر زیاتره‌ و درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 4 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.

هاوکات ئاماژەئ بەوە کردووە ، روون نییه‌ ئه‌و رێگایه‌ له‌ چ سه‌رده‌مێك دروستكراوه‌، به‌ڵام له‌ سه‌رده‌می ساسانییه‌كان به‌كارهێندراوه‌.

 

ئەو شوێنه‌واره‌ رێگای کۆنی بنگرد و ناوچەی میرزا رۆستەمیان بووە و هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا دروستکراوە.

 

Back to top button