وەزارەتی کارەبا : دەست بە بەستنی نزیکەی 500 هەزار پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێت
ئەمڕۆ هەینی 2ی 9ی 2022 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەمزووانە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی بەستنی نزیکەی 500 هەزار پێوەری زیرەک دەستپێدەکات.
لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی کارەبا ئاشکرای کرد کە تاوەکو ئێستا نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار پێوەری زیرەک لە هەرێمی کوردستان بەستراون و زۆرترینیشی لە هەولێرە.
هاوکات هەر لە ڕاگەیەنراوەکە وەزارەتی کارەبا ئاماری بەستنی ژمارەی پێوەری زیرەکی لە پارێزگاکانی هەرێم خستەڕوو کە بەمشێوەیە:-
– لە هەولێر زیاتر لە 411 هەزار پێوەری زیرەک بەستراون.
– لە سلێمانی زیاتر لە 352 هەزار پێوەری زیرەک بەستراون.
– لە دهۆک زیاتر لە 233 هەزار پێوەری زیرەک بەستراون.
– لە هەڵەبجە نزیکەی 33 هەزار پێوەری زیرەک بەستراون.