مه‌لا به‌ختیار: له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه چاوه‌ڕێی سه‌پرایزێك ده‌كه‌م
مەلا به‌ختیار له‌باره‌ی ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق چاوه‌ڕێی سه‌پرایزێك ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ـی ئاداری 2022، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد و تێیدا باسی له دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد.
له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق و هه‌ڵنه‌بژاردنی كاندیدێكی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه، مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند، هه‌ر چه‌نده پارتی و یه‌كێتی سوورن له‌سه‌ر به‌ربژێركردنی كاندیده‌كانیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌ڵام چاوه‌ڕێی سه‌پرایزێكیش ده‌كه‌م.