وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل : ئەگەری هەیە ئێران و ئەمریکا بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بگەنە ئەنجام
سەرەڕای دەربڕینی بێهیوایی حکومەتی جۆ بایدن لە دوایین وەڵامی ئێران بۆ دەقی وڵامی پێشنیاری نوێی ئەورووپا سەبارەت بە بووژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران ، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل پەی وایە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئێران و ئەمریکا دەگەنە ڕێککەوتنێکی نوێ لە سەر پیرۆژە پێشنیارکراوەی یەکێتی ئەرووپا .
کەناڵی 12ی ئیسرائیل شەوی هەینی بڵاویکردەوە کە لە هەڵسەنگاندنێکی “نائاشکرا دا ” بەشی توێژینەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بۆ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، لە سەرووی هەموو شتێکەوە ئاماژە بەوە کراوە کە ئەوە حکومەتی ئەمریکایە کە هێشتا ئەو ڕێککەوتنە بە تاکە ڕێگە دەزانێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێراندا .
وهزارهتی دهرهوهی ئیسرائیل ڕایگهیاند كه ئهمریكا و ئێران له ماوهی ڕابردوودا “واقیعبینترن له ڕابردوو” له ههوڵدان بۆ بههێزكردنی پاڵپشتی سیاسی بۆ ڕێككهوتنهكه.
ئەم هەڵسەنگاندنە تەنها دوای ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە کاربەدەستانی ئەمریکا رایانگەیاند وەڵامی ئێران “هەنگاوێکی پاشەکشەیی” بووە.