کچی ڕەفسنجانی له ئێران دەستگیر کرا

خواكوڕك
جارێکی تر دادگا بڕیاری دەستگیر کردنی فاتیمە ڕەفسنجانی دەرکرد، بە بیانوی ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە و بڵاوکردنەوەی درۆ لەسەر دادگاو هێزی پاسەوانی شۆڕش و فریودانی ڕای گشتی جارێکی دیکە کچی ڕەفسنجانی شەش مانگ زیندانی دەکرێت.
بەپێی پێگەی کەلیمەی ڕیفۆرمخوازان فاتیمە لەسەر ئەوە زیندانی کراوە لێدوانی لەسەر ئایەتوڵا سادق ئاملی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری داوە بەهۆی دزینی داهاتەوە،ئەوەش دوای بە دواداچونی پارلەمانتارانی ڕیفۆرمخواز هات کە بۆیان دەرکەوت ئایەتوڵا ئاملی ٦۳ حساب بانکی هەیەو مانگانە بە ملیارات پارە و داهاتی هاوڵاتیانی کاریان دەکەوێتە دادگا دەخاتە سەر حساب بانکیەکانی خۆی”.

س:العربیە

Back to top button