سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان : حکومەت زۆترین ئامادەبوونی هەبووە لە پەرلەمان

 

لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە سلێمانی ، رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ، سەبارەت بە ماوەی کاردن و چالاکییەکانی  پەرلەمان لە حکومەتی نۆیەم دا ڕوونکردنەوەی دا .

 

رێواز فایق گوتی : پەرلەمانی کوردستان لە تەمەنی چوار ساڵی خۆیدا نزیکەی ساڵێک و نۆ مانگ کاریکردووە ئەوەی دیکە بە پشوو، بەهۆی کۆرۆنا و سیاسی رۆشتووە.”بۆیە یەکێک لە ئاستەکانی بەردەم پەرلەمان بە فیڕۆچوونی بەشێکی زۆری تەمەنی پەرلەمانە “بەبێ ئیش”.

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا رێواز فایەق بێ ئەوەی ئاماژە بە لایەنێکی دیاریکراو بکات روونیکردەوە کە ، “ئاستەنگێکی دیکەی بەردەم پەرلەمان کاریگەربوونی ئەندامانی پەرلەمانە بە پۆپۆلیزم  کە پەرلەمانتاران ئەرکەکەی خۆیان وەک خۆی نابینن و دەکەونە ژێر کاریگەری شەقام”.

 

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هاوکات ئاماژەی بە خاڵێکی ئەرینی کرد سەبارەت بە ئامادەبوونی حکومەت لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا ڕایگەیاند ، “حکومەتی هەرێم زۆترین جار ئامادەی دانیشتنەکانی پەرلەمان بووە بەراورد بە هەموو خولەکانی پێشوو، هەروەها 132 پرۆژەیاسا دراوەتە پەرلەمان 45یان کراونەتە یاسا و 54 یان رەتکراونەوە”.

 

سەبارەت بە پرسی دەستووری هەرێمی کوردستان رێواز فایەق ئاماژە بەوە دەکات لە کاتێکدا کە هەمووحزبەکان بە ئێمەیان ڕاگەیاندووە لە گەڵ نووسینەوەی دەستوورن ، بەڵام لە دەرەوەو لە ئاستی کاریگەری شەقامدا پرسی مووچەیان بەلاوە گرنگتر بووە .

 

 

سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەبوونی سێ کێشەی سەرەکی کرد لە نووسینەوەی دەستوور، کە کێشەی یەکەم “دیاریکردنی سنوری هەرێمی کوردستانە، کە دەبێت بەشێوەیەک بێت ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی تێدابن و لەهەمانکاتیشدا نابێت دژی دەستووری ساڵی 2005ی عێراق بێت”.

 

سەرۆکی پەرلەمان جەختیکردەوە “درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بۆ یەک رۆژیش رەوایەتی نییە، بەڵام ئەوە واقیعێکی تاڵە کە لەبەردەم دوو بژاردە دان یان درووستبوونی بۆشایی یاسایی وهەڵپەساردنی دامەزراوەکان یان درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان”.

Back to top button