پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

 

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و ئاشنایانی حاكم فه‌رهاد حاته‌م سه‌رۆكی پێشووتری داواكاری گشتی سلێمانی كرد، تێیدا گوتی: “پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم”.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاکم فەرھاد حاتەم سەرۆکی پێشووتری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی-م بیست.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.
خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button