قاسە‌ی كۆلیژی سە‌ربازی قە‌لاچۆلان دزرا

دزی لە کۆلێژی سەربازی قەلاچۆلان دەکرێت و بە پێی زانیاریەکان قاسەی کۆلێژی سەربازی قەلاچۆلان کە بڕێکی زۆری پارەی تێدابووە دزراوە، هێزە ئەمنییەکان لێکۆلینەوەیان لەو بارەوە دەست پێکردووە.

بە پێی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک ئەمڕۆ شەممە قاسەی کۆلێژی سەربازی قەلاچۆلان دزراوە کە بڕێکی زۆری پارەی تێدابووە.

سەرچاوەی زانیارییەکانی خواکوڕک ئاشکراشیان کردووە کە دەزگای زانیاری یەکێتی و هێزە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە لێکۆلینەوە لە رووداوەکە و تائێستا سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی کۆلێژەکە دەستگیرکراون

هەروەها ڕاشیگەیاند ئەوەی کارەکانی لێژنەی لێکۆلینەوەی قورسترکردووە،  كامێرای چاودێری لەو شوێنەدا نەبووە و ئەو شوێنەی کامیرەشی لێبووە كاتێك كارەكە كراوە كامێراكانی چاودێری داپۆشراون.

هەروەها خواکوڕک زانیویەتی، لە پێنجشەممەی رابردووەوە قاسەكە دزراوە و بڕی 145 ملیۆن دیناری تێدا بووە.

Back to top button