ره‌مه‌زان قادیرۆڤ، بیر له‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌

به‌پێی رۆژنامه‌ی “گاردیانی” بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، ره‌مه‌زان قادیرۆڤ، سه‌رۆك و رابه‌ری چیچان له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ توێته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ده‌لێت، ماوه‌یه‌كی دورودرێژه‌ له‌ پۆسته‌كه‌مدام و پێموابێت كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ئیدی ده‌ست له‌ پۆسته‌كه‌م هه‌ڵبگرم.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، ماوه‌ی 15 ساڵی ته‌واوه‌ رابه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌مان چیچان ده‌كه‌م و میوانه‌كان كاتێك خۆشه‌ویستترن كه‌ له‌ كات و ساتی دیاریكراودا ماڵه‌كانمان جێده‌هێڵن، بۆیه‌ هه‌ست ده‌كه‌م كاتی رۆیشتنی منیش نزیكبووه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكی چیچان باسی له‌وه‌شكردووه‌، پێش ئه‌وه‌ی ده‌رمانبكه‌ن پێویسته‌ له‌ پۆستكه‌م بكشێمه‌وه‌ رێگه‌ بده‌م كه‌سانێكی دی و باشتر رابه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ن و سه‌ركه‌وتنه‌كانمان بنوسنه‌وه‌.

Back to top button