بابەکر زێباری: جموجۆڵەکانی داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی عێراق زیاترە بەراورد بەو شوێنانەی لەدەست پێشمەرگەدان

ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە جموجۆڵەکانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکان زیاتر لەو ناوچانەن کە لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقدان، توانای نییە لەو شوێنانەی پێشمەرگەی ئامانجی خۆیان بپێکن.

بابەکر زێباری ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: جموجۆڵەکانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکان زیاتر لەو ناوچانەن کە لەژێر دەسەڵاتی عێراقدان، نەک هێزی پێشمەرگە، چونکە هێزی پێشمەرگە هێڵێکی بەرگریی زۆر باش و پتەوی دروست کردووە کە داعش توانای نییە زەفەری پێ ببات و بێن بۆ هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەو کێشەی هەیە لەو ناوچانەن کە هێزی عێراقی بەرگریی لێ دەکەن”.

ڕاشیگەیاند: ئەو سنوورانەی لە دەستی هێزی پێشمەرگەدان هیچ کێشەیان نییە و هێزی پێشمەرگە هەموو پێداویستییەکی بۆ دابین کراوە و بێ گرفتە و چەکی پێشکەوتووی هەیە کە بۆ بەرگریکردن زۆر باشە و توانای بەرگرییەکی باشی هەیە و سەرکردایەتییەکی یەکگرتووی هەیە، چونکە بوونی سەرکردایەتییەکی یەکگرتوو زۆر گرنگە بۆ هێزی سەربازی.

زێباری باسی لەوەش کرد: هێزی پێشمەرگە بەردەوام لە خۆڕێکخستندایە و ئێستا هەر لیوایەک دروست دەکرێت لە شوێنی خۆی دەمینێتەوە و پارێزگاری لەو ناوچەیە دەکات و کار دەکرێت بۆ ئەوەی فیرقەش دروست بکرێت، هەنگاوەکانیش زۆر لەسەرخۆن و بە شێوەیەکی ڕێکوپێک جێبەجێ دەکرێت، کە لەشکرێکی نیزامیی زۆر باش دروست بێت، بۆیە هێزی پێشمەرگە هیچ کێشەی نییە و بەرگرییەکی زۆر باش لە کوردستان دەکات.

Back to top button