وێنە: بەرپرسێکی باڵای پەکەکە کوژرا

ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویکردووەتەوە، دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) کوشتنی بەرپرسێکی (پەکەکە)ـی لە شارۆچەکی شنگال بەناوی بەدرخان ئابێ راگەیاند .

 

بەدرخان ئابێ، ساڵی 2011 لە ناوچەی شرناخ، چووەتە ناو ریزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و لە جۆلەمێرگ چالاکی هەبووە.

 

بەدرخان، دواتر لەلایەن سەرکردایەتی پەکەکەوە، رەوانەی شنگال کە باشووری کوردستان دەکرێت و لەوێ وەک بەرپرسێکی باڵای یەکینەکانی بەرخودانی شنگال، دەستبەکاربووە.

Back to top button