عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك دژی حه‌شدی شه‌عبی ده‌وه‌ستنه‌وه‌.

خواكوڕك

عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك یه‌كده‌نگن بۆ به‌شداری نه‌كردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ڕزگاركردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ و به‌شدارینه‌كردنی ئه‌و هێزه‌ به‌ گرنگ ده‌زانن چونكه‌ حه‌شدی شه‌عبی نیازی خراپه‌ و ویستیه‌تی حه‌ویجه‌ كاول بكات به‌ وته‌ی ئه‌وان.

عەرەبە سوننەکانی کەرکووک، بەشداری کردنی حەشدی شەعبی لەشەڕی گرتنەوەی حەویجە رەتدەکەنەوە، ھەروەھا مەترسیانیش ھەیە کە دوای رزگارکردنی ئەو شارۆچکەیە  شەڕ لەنێوان عەشیرەتەکانی ئەو سنوورە دروست بێت، بەھۆی ئەوەی کە داعش جیاوازی دروست کردووە لەنێوانیان، ئەم مەترسیانە وایکردووە کە ھۆزەكان لە کەرکووک کۆببنەوەو رێكکەوتنامەیەک بۆ قۆناغی دوای داعش واژوو بکەن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ ڕوونه‌دادت كه‌ حه‌شدی شه‌عبی پلانی بۆ داڕشتوه‌.

Back to top button