لە بەغدا کۆبوونەوەی کازمی و لایەنە سیاسییەکان لەبارەی دۆخی عێراق دەستیپێکرد

 

وەک راگەیەنداوەکەی  دوێنێی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هاتووە، خشتەی کارەکانی کۆبوونەوەکانی نیشتیمانی دەبێت و چەند پرسێك لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە

 

– هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

 

– پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك کۆمار.

 

– دووبارە شیکردنەوەی ماددەی 76ـی دەستوور.

 

– بودجەی گشتی.

 

– هێشتنەوە یان هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.

 

– دەبێت یاسای فیدراڵی ئامادەبکرێت بەپێی ماددەی 92ـی دەستوور.

 

– گەڕاندنەوەی ئاوارەکان  بۆ ناوچەکانیان .

 

– هەروەها رێکخستن و هەماهەنگی لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی یاسای نەوت و گاز.

Back to top button