ھاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ ھەرێم له‌ چوارشەممەوه‌ دەستپێده‌كات

 

بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ئشکرای دەکات ، پرۆسەی ھاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ  ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و ئامادەکاری تەواوکراوە و رۆژانە چوار ھەزار زیارەتکار دێنە ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش لە ھەولێر شوێنی مانەوەیان بۆ ئامادەکراوە.

 

عەبدوڵڵا ئاکرەیی،لە لێدوانێکدا بۆ دەزگای میدییی خواکوڕک گوتی : “بۆ ھاتنی زیارەتکارانی ئێرانی ھەموو ئامادەکاریەک کراوە و رێکاری زۆر باشی ئەمنیش گیراوەتەبەر لەبازگە و شوێنەکان و دوو رۆژە وردە وردە دێن بۆ ھەرێمی کوردستان وەکو تاقیکردنەوەیەکه‌ و بڕیارە رۆژی چوارشەممە بەفەرمیی ھاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ ھەرێمی کوردستان دەست پێبکات، کە پێشبینی ھاتنی رۆژانە چوار ھەزار کەس دەکرێت”.

 

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتی: “سەرەتا دێن بۆ ھەرێمی کوردستان و لەپێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ ئامادەکراوە و دواتر بەرێدەکەون بەرەو نەجەف و کەربەلا بۆ چلەی ئیمام حوسێن”.

لە کۆتاییشدا ڕوونی دەکتەوە : ” پرۆسەی ھاتنی زیارەتکارانی ئێران بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت”.

Back to top button