وەزارەتی دارایی لەبارەی ئەو موڵكانەی كە لە بڕی قەرزی حكومی رەهن كراون، چەند بڕیارێكی تازە دەردەكات

 

 

لە بڕیارێكی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، ئەو موڵكانەی كە ڕەهن كراون بەرانبەر پێدانی قەرزی ئاسانكاری، بە هیچ شێوەیەك مامەڵەیان پێوە نەكرێت.

 

لە بڕیارەكەدا هاتووە، پێویستە ڕێكارە یاساییەكانی وەرگرتنەوەی قەرزی ئاسانكاری بەردەوام بێت، ئەو موڵكانەی كە ڕەهن كراون بەرانبەر پێدانی قەرزی ئاسانكاری، بە هیچ شێوەیەك مامەڵەیان پێوە نەكرێت.

 

باس لەوەش كراوە، هەر موڵكێك كڕین و فرۆشتنی پێوە كرابێت لەلایەن هەر كەسێكەوە، ئێمە بەرپرسیار نین و خۆیان (كڕیار و فرۆشیار) بەرانبەر بە یاسا بەرپرسیار دەبن، هەر موڵكێك پلەی بنبڕی وەرگرتبێت بەپێی (قانون تحصیل الدیون الحكومیە (٥٦) لسنە ١٩٧٧) و دەستكاری كرابێت و كڕین و فرۆشتنی پێ كرابێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسیار نییە.

 

لە بڕیارەكاندا ئەوەیش باس كراوە، هەر موڵكێك مامەڵەی پێوە كرابێت، بە زووترین كات ئاگادارمان بكەنەوە بۆ ئەوەی ڕێكاری یاسایی بەرانبەریان بگرینەبەر، ئەو موڵكانەی فرۆشتنی ئاشكرایان بۆ كراوە و لە بەرژەوەندیی بانك یەكلا بوونەتەوە، دەبێت بە زووترین كات مامەڵەی بەناوكردنیان بۆ بكرێت.

 

 

Back to top button