په‌كه‌كه‌ به‌ زۆره‌ ملێ سه‌دان منداڵی شنگالی ده‌رفێنێت بۆ قه‌ندیل.

خواكوڕك

بەرێوبەری ئاسایشی شنگال ڕایده‌گه‌ێنێت” هێزه‌كانی پەکەکە لە شنگال نزیکەی 200 منداڵی کوردی ئێزدی بردوونه‌تە قەندیل و رێیش نادات کەسوکاریشیان سەردانیان بکه‌ن و كاری تیرۆر و شاژاوه‌گێریان پێ ده‌كات.

بەرێوبەری ئاسایشی شنگال (قاسم سمۆ) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی راگەیاندوه‌ “پەکەکە لە شنگال ژمارەیەکی زۆری منداڵی خوار 18ساڵیی کوردانی ئێزدی بردوونه‌تە قەندیل و چەکداری کردوونە، ک ەژمارەیان نزیکەی 200منداڵ دەبێت، ئه‌گه‌رچی بەردەوام ھەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو منداڵانە دەدەن کە پەکەکە بردوونی، بەڵام ئەوانەی كه‌ بردوویاننەته‌ قەندیل، دەستی ئه‌وانی ناگاتێ و گێڕانه‌وه‌یان زۆر زەحمەتە.

بەرێوبەری ئاسایشی شنگال زانیاریی زیاتر باسده‌كات و ده‌ڵێت”جگە لەو ژمارەیە، ژمارەیەکی زۆریشمان لە دەستی ئەوان رزگار کردوونە، مه‌به‌ستم ئه‌و منداڵانانه‌ن هێشتا لە سنووری شنگال بوونە و رادەستی کەسوکاریانمان کردوونەتەوە، هه‌وره‌ها پەکەکە ئەو منداڵانەی رفاندوونی، ڕێی دیداریان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌سوكاریان داوای گەڕانەوەیان دەکەن.

Back to top button