ئۆکراینا ڕایدەگەیەنێت سێ شاریان لە دەست ڕووسەکان رزگار کردۆتەوە

 

ڕۆژی دووشەممە حکومەتی ئۆکراینا ڕایگەیاند ،کە گەورەترین سەرکەوتنی بەدەست هێناوە لە هێرشی دژە هێرشی هەفتەی ڕابردووی بەرەکانی باشووردا.

 

دوای چەند ڕۆژێک بێدەنگی لەمەڕ ئەنجامی دژە هێرشی هێزەکانی ئۆکراینا لە میحوەرەکانی باشوور، ڕۆژی دووشەممە بەرپرسانی ئەم وڵاتە وێنەیەکی هەڵکردنی ئاڵای ئۆکرانیایان لە یەکێک لە شارەکانی پارێزگای خێرسۆن بڵاوکردەوە. پارێزگای خێرسۆن لە باشووری ئۆکراینا و کەنارەکانی دەریای ڕەش لە یەکەم ڕۆژەکانی لەشکرکێشی سەربازیدا لەلایەن ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیرا.

 

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامی ڕۆژانەی خۆیدا بۆ خەڵک ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەو وڵاتە دوو شاری باشوور و شارێکیان لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەیان ڕزگار کردووە.

 

وێنەی بەرزکردنەوەی ئاڵای ئۆکراینالەسەر بینایەک وادیارە سەر بە شاری ڤیسۆکۆپیلیایە کە دەکەوێتە باکووری پارێزگای خێرسۆن.

 

حكومه‌ت و سوپاى ئۆكراینا هیچ زانیارییه‌كى تایبه‌تیان له‌باره‌ى دژه‌ هێرشى هێزه‌كانى ئه‌م وڵاته‌ بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و رێگه‌ش ناده‌ن رۆژنامه‌نوسان بچنه‌ ناو ئه‌و ناوچانه‌وه‌. بە وتەی ئەوان، مەبەست لەم شاردنەوەیە پاراستنی توخمەکەی سەرسوڕمانی تاکتیکییە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا.

Back to top button