دەروازەی حاجی ئۆمەران لە ئەمڕۆوە بۆ زیارەتکارانی ئێرانی کراوە دەبێت

 

بە هاوئاهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی وکوردستان و حکومەتی عێراق لە ئەمڕۆوە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بۆ زیارەتکارانی شیعە کراوەدەبێت کە بۆ چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن بەنیازن سەردانی نەجەف و کەربەلا بکەن .

لەمبارەوە ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی، لەسەر زاری محەمەد سادق موعتەمیدیان، پارێزگاری ورمێ رایگەیاند، بە هاوئاهەنگی  لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، موکب (شوێنی مانەوە) بۆ زیارەتکارانی شیعە، لە رێگای پیرانشار بۆ حاجی ئۆمەران و لەوێشەوە تا بەغدا دابینکراوە، هەروەها خزمەتگوزاری تەندروستی بە شەو و رۆژ پێشکەش بە زیارەتکاران دەکرێت.

 

بە پێی زانیارییەکانی ئژانسی مێهرلە کاتژمێر 7:30 بەیانی تا 6:00 ئێوارە، هاووڵاتیانی ئێران دەتوانن بێنە خاکی هەرێمی کوردستانەوە، بۆ کاتی گەڕانەوەشیان دەروازەکە 24 کاتژمێر کراوە دەبێت.

Back to top button