داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە خۆکوژییەکەی بۆ سەر باڵیۆزخانەی رووسیا لە کابول راگەیاند
گروپی “دەوڵەتی ئیسلامی” داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی رۆژی دووشەممە لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی رووسیا لە کابول راگەیاند.
ڕۆژی دووشەممە شەش کەس کوژران کە دوو کەسیان کارمەندی باڵیۆزخانەی ڕووسیا بوون، ئەمەش دوای هێرشێکی خۆکوژی بە تەقەمەنی کە لە نزیک باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە کابول ڕوویدا.
دوای ئەم هێرشە، گروپی داعش لە بەیاننامەیەكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تێلیگرام بڵاویكردۆتەوە نوسیویەتی، چەكدارێكی داعش “پشتێنە خۆكوژەكەی لەناو قەرەباڵغییەكدا لەگەڵ كارمەندانی رووسیادا تەقاندووەتەوە” لە نزیك باڵیۆزخانەی رووسیا لە كابول.