وهزارهتى دارایی ڕوونكردنهوه لهبارهى لێخۆشبوونى باجى كۆمپانیاكان دهدات

وهزارهتى دارایی و ئابووریی حكوومهتى ههرێمى كوردستان، لهبارهى لێخۆشبوونى باجى كۆمپانیاكان ڕوونكردنهوهیهكی بڵاو كردهوه.
لە ڕوونكردنهوهکەی وهزارهتى دارایی و ئابووری هاتووه: “دوای ئەوەى ڕۆژى چوارشەمەى ڕابردوو 31/8/2022، ئاوات جەناب نوورى، وەزیرى دارایی و ئابوورى لەگەڵ ژوورى بازرگانیى سلێمانى کۆ بووەوە، دواتر دەنگۆى ئەوە بڵاو کرایەوە کە وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاری داوە ئەو کۆمپانیایانەی ساڵانێکی زۆرە کار ناکەن و سەردانی باجیان نەکردووە، تەنیا باجی یەك ساڵیان لێ وەردەگیرێت”.
باسی لەوەشکردووە: “ئێمە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری سەرلەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە و لە کۆبوونەوەی وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری، هیچ بڕیارێکی لەم جۆرە نەدراوە”.
له ڕوونكردنهوهكهدا ئەوەش خراوەتەڕوو: “هەر بۆیە سەرجەم کۆمپانیاکان بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، ئەرکی کۆمپانیاکانە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیان پێشکەش بکەن، جا کار بکات یاخود نا، لە کاتێکدا باج دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کە چالاکی هەبێت و قازانجی کردبێت، بۆیە دووپاتی دەکەینەوە لە کاتی وەستانی کۆمپانیا، پێویستە کۆمپانیا ئەرکی یاسایی خۆی ئەنجام بدات و راپۆرتی دارایی خۆی پێشکەش بکات”.