بە گوژمەى زیاتر لە (60) ملیار دینار، (122) پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت
پارێزگاری هەولێر ئاشکرای دەکات: بە گوژمەى زیاتر لە (60) ملیار دینار، (122) پڕۆژە لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022 جێبەجێ دەکرێت”
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رای گەیاند:”ئەمڕۆ سێشەمە 2022.9.6، بەمەبەستی پێشکەشکردنى ههماههنگى لایهنه پهیوهندیدارهكان و ئاسانکارى بۆ پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022 و پتر خزمەتکردنى هاوڵاتیان، لەدیوانی پارێزگا، سەرپەرشتى کۆبوونەوەیەکمان کرد، لەکۆبوونەوەکەدا، تەئکیدمان لە ئامادەکارییەکان و دەستکردن بەپڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022 کردەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ڕاسپارد ئەوپەڕى ئاسانکاریی و هاوکاری و پاڵپشتیى پێشکشەبکەن و وەک یەک تیم کاربکەن لەپێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر.
پارێزگاری هەولێر گوتیشی:” لە ژێر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەى زیاتر لە (60) ملیار دینار، (122) پڕۆژە لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدەدرێت کەبەشى زۆرى ڕێگا و بان و شەقامە و گرنگى زۆریش دراوە بە کەرتى پەروەردە و تەندروستى و تۆڕەکانى ئاو و کارەبا.
باسی لەوەشکرد کە ئەم پڕۆژانە بەشێوەیەکى یەکسان لە نێوان شار و دەرەوەی شار لەگەڕەکە هەژارنشینەکان و کۆمەڵگا و ناحییە و قەزا و گوندەکان و ئەو شوێنانە دەستپێدەکەن كه كهمترین دهستى خزمهتگوزارییان پێگهیشتووه یان لهڕابردوودا نهتوانراوه وهك پێویست خزمهتیان بكرێت.