عه‌دنان موفتی:ئێستا باشترین كاته‌ بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.

خواكوڕك

په‌یمانگه‌ى ناوین بۆ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ هاوكارى یه‌كێتى په‌رله‌مانتارانى كوردستان  سمینارێكى به‌ ناونیشانى (ڕۆل و كاریگه‌رى كورد و هه‌رێمى كوردستان له‌ گۆرانكاریه‌ دبلۆماسیه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهان) بۆ عه‌دنان موفتى سازكرد، ناوبراویش له‌ سیمیناره‌كه‌ ڕایگه‌یاند” ئێستا باشترین كاته‌ بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان.

له‌و سیمیناره‌دا (عه‌دنان موفتى) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی باسى له‌وه‌ كرد كه‌ ئێستا ده‌رفه‌تێكى له‌ بار و گونجاوه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و پێویسته‌ له‌ ده‌ستى نه‌ده‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێستا وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌ باسى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ده‌كه‌ین ئه‌وا ره‌تى ناكه‌نه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ئاسایى كفتوگۆ له‌ سه‌رى ده‌كه‌ن به‌ڵام پێشووتر مه‌حاڵ بوو بتوانى ئه‌و باسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ى ته‌نانه‌ت فیدراڵیان بۆ كورد قبوڵ نه‌بوو به‌ڵام ئێستا گۆراوه‌ وڵاتانى ترى ئه‌وروپى به‌هه‌مان شێوه‌ تا ئێستا به‌رفه‌رمى قسه‌نه‌ كراوه‌ له‌سه‌ر سه‌ر به‌خۆیی بۆ یه‌ ئه‌وانیش قسه‌ى خۆیان ده‌بێ ئه‌وه‌ى ده‌بینرێ له‌ شه‌رى داعشدا ووڵاتانى جیهان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیرى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه‌یان كرد ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێ كه‌ له‌ هه‌موو برسه‌كان پشتگیرى كورد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ له‌ ده‌ست نه‌ده‌ین پێویسته‌ سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان به‌ یه‌ك ده‌ست بێنه‌ پێشه‌وه‌ و واز له‌ كێشه‌ كان بێنن و بێنه‌ سه‌ر مێزى گفتوگۆ تا بتوانین به‌ هه‌موومان كار بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بكه‌ین .

Back to top button