د. بەشیر حەداد : چاوەروانی سەرۆك بارزانی دەکرێ کێشەکانی عێراق چارەسەر بکات.
د.به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاند، كاری هه‌ره گرنگ كه ئێستا پێویسته سه‌ركردایه‌تی كورد و به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی كوردستان بیكه‌ن، هه‌وڵبده‌ن به رژدی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی سیاسی رێكبكه‌ون.
حەدد رونیشی كرده‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندی حزبی وه‌لابنێن بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بۆ هه‌رێمی كوردستان، پێویست به‌وه ده‌كات كورد خۆی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده بكات و باشترین و به‌هێزترین چه‌ك له ده‌ستی كورد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێك یه‌كگرتوویی و یه‌ك هه‌ڵوێستییه.
جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی كرده‌وه كه رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق به گرنگ سه‌یر ده‌كرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆك خۆی بێته ناو پرسه‌كه و راسته‌وخۆ به‌شداربێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.