بافڵ تاڵەبانی بەدوای پارەی یەکێتیدا دەگەڕێت
ماڵپەرێکی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە دۆخی دارایی یەكێتی لە خراپیدایە و بەهۆیەوە سلێمانیش تووشی كێشە هاتووە. ئاماژەی بۆ ئەوەش دەكەن كە ئێستا ئەو حزبە بەدوای هۆكاری كەمبوونەوەی داهاتیاندا دەگەڕێن.
ماڵپەری درەو میدیا كە لە سلێمانییە بڵاویکردۆتەوە، لە ئێستادا دارایی یەكێتی ئێستا كەوتووەتە ناو قاسەكەی شێخ ئەحمەدی نۆكانەوە، سەرۆكی یەكێتی بەدوای هۆكاری كەمبونەوەی داهاتەكانی حكوومەتدا دەگەڕێت لە سنووری ئیدارەی سلێمانی، هەڵمەتێكی دەست پێكردووە، زۆرینەی ئەوانەی گیراون كاریان بۆ ئیدارەی گشتی حزبەكەی كردووە.
ماڵپەرەکە روونیكردووەتەوە كە بەمدواییە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان هەڵمەتێكی دەستپێكردووە بۆ دەستگیركردنی ئەوانەی مامەڵە بە زەوی و زارەوە دەكەن لە سنووری ئیدارەی سلێمانی، زۆرینەی ئەوانەی لەم كەیسەدا تێوەگلاون ئەوانەن كە كاریان بۆ ئیدارەی گشتی یەكێتیی كردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوە كراوە كە بافڵ تاڵەبانی نیگەرانە لە خراپی دۆخی دارایی سلێمانی و دەڵێ داهاتی سنوورەكە بەشی خەرجییەكانی ناكات، ئێستە لە سلێمانی رۆژانە سەرمایەداری نوێ سەردەردەهێنێت، لەبەرانبەریشدا زۆرینەی خەڵك رۆژ لەدوای رۆژ بارودۆخی گوزەرانیان خراپتر دەبێت.
كۆمپانیای “نۆكان” كە كار بۆ یەكێتی دەكات ساڵی 2007 بەهای كۆمپانیاكە بە پارەی كاش و موڵك و ماڵ و پڕۆژەكانییەوە بڕی 10 ملیار دۆلار بووە، بەڵام لە ساڵی 2020دا بەهای كۆمپانیای نۆكان دابەزیوە بۆ 200 بۆ 300 ملیۆن دۆلار.
وەك ماڵپەرەکە ئاماژەی بۆ كردووە، لە دوای نەخۆشكەوتن و كۆچی دوایی مام جەلالەوە باوڕێك دروست بووە كە بڕی 20 بۆ 30 ملیار دۆلاری یەكێتی دیارنەماوەو رەوانەی “دوبەی- لەندەن- سویسرا- یۆنان” كراوە، ئەمانەش هەموو داهاتی سنوری ئیدارەی سلێمانی پێكدەهێنن.