یوئێن: یه‌په‌گه‌ كاری ناڕه‌وا ده‌كات و به‌زۆر پیاوان ده‌بات بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی .

خواكوڕك

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایده‌گێنێت” یه‌په‌گه‌ له‌ سووریا تاوانباره‌ كه‌ به‌ زۆر پیاوان ڕاده‌كێشێت بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی و بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش.

لیژنه‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بارودۆخی سووریا له‌ ڕاپۆرتێكدا پێشێلكارییه‌كانی حه‌وت مانگی ڕابردووی مافی مرۆڤ له‌ سووریا ده‌رده‌خات.

ڕاپۆرته‌كه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ یه‌په‌گه‌ به‌ زۆر پیاوان له‌ سووریا ڕاده‌كێشێته‌ خزمه‌تی سه‌ربازی و شه‌ڕیان پێده‌كات ئه‌مه‌ش پێشێلكارییه‌كی زه‌قی مافه‌كانی مرۆڤه، كه‌ له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌یكات.

هه‌روه‌ها، تۆمه‌تباریشیان ده‌كات به‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرنی كۆمپیوته‌ر و ته‌له‌فۆنی خه‌ڵكی له‌ ناوچه‌ی شێخ فارس و باس له‌ داگیركردنی موڵكی هاووڵاتییانیش ده‌كات له‌ لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی یوئێن ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ گازانده‌یان پێگه‌یشتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سیاسه‌تی پاكتاوكردنی نه‌ژادیی له‌لایه‌ن یه‌په‌گه ‌و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، به‌ڵام جارێ نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌نجام له‌مباره‌یه‌وه‌.

Back to top button