پەكەكە برای سەركردەیەكی یەكێتی دەستبەسەر دەكات
پەكەكە برای سەركردەیەكی یەكێتی دەستبەسەر دەکات دوای فشارێکی زۆری یەکێتی ئازاد کراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەست كەوتووە، لە چەند ڕۆژی رابردوودا برایەكی قادر وەتمان، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە ڕانیە، بە كاری تایبەت بە خۆی لە دەڤەرەكەدا هاتوچۆی كردووە و بە ناوچەیەكدا تێپەڕیوە كە هێزەكانی پەكەكە تێیدا باڵادەستن، مەفرەزەیەكی تایبەتی پەكەكە لەم كاتەدا بازگەیان داناوە و بە دەمامكەوە براكەی قادر وەتمانیان راگرتووە و پشكنینێكی وردیان بۆ كردووە.
سەرچاوەكە ئاشكرای كرد كە پاش ئەوەی وێنەی (قادر وەتمان)ی برایان لەنێو مۆبایلەكەیدا دۆزیوەتەوە، هێزەكەی پەكەكە براكەی ئەو بەرپرسەی یەكێتییان دەستبەسەر كردووە و پاش پەیوەندیكردنیان بە سەرووی خۆیان، لیكۆڵینەوەیەكی وردیان لەگەڵدا كردووە.
سەرچاوەكە ئاشكرای كرد كە پاش ئەوەی قادر وەتمان زانیویەتی براكەی لە لایەن پەكەكەوە گیراوە، لەنێو یەكێتییەوە فشارێكی زۆریان كردووە تاوەكوو پەكەكە رازی بێت و ئازادی بكەن.