کاتی رووداوەکەی 11ی سێپتێمبەری ئەمەریکا سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی لەکوێ بوون و باسی چی‌یان دەکرد؟
له بەرگی پێنجەمی كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، سه‌رۆك بارزانی له به‌شی نۆزده‌یه‌مدا باسی رووداوه تیرۆریستییه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر ده‌كات، باس له‌و چركه‌ساته ده‌كات كه رووداوه‌كه‌ی بینیوه.
سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، به‌ڕاستی رێكه‌وتێكی سه‌یر بوو، گه‌وره‌ترین شۆڕش له مێژووی گه‌لی كوردستاندا له 11ی ئه‌یلوولی 1961 هه‌ڵگیرسا، بۆیه مانگی ئهیلوول گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی بۆ گه‌لی كوردستان هه‌یه. له ساڵی 2001ه‌وه 11ی ئهیلوول، رۆژێكی یه‌كجار گرنگه له مێژووی ئه‌مه‌ریكا و ته‌نانه‌ت له مێژووی تازه‌ی هه‌موو جیهاندا، دیمه‌نه‌كانی ئه‌و رۆژه هه‌رگیز له بیر ناچێته‌وه. رۆژی 11ی ئه‌یلوولی 2001 به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی خولێكی ئه‌فسه‌رانی ئه‌كادیمیای زاخۆ، سه‌ردانی ئه‌و شاره‌م كردبوو، دوای كۆتاهاتنی خوله‌كه، بۆ دهۆك گه‌ڕامه‌وه و مه‌سرووریش له‌لام بوو، باسی به‌رنامه‌ی رۆژانی داهاتوومان ده‌كرد كه بڕیار بوو به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كادر و پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌یلوولدا بكه‌ین.
بارزانی زیاتر گوتوویه‌تی، له ژووره‌كه‌ماندا ته‌له‌ڤزیۆن له‌سه‌ر كه‌ناڵی جه‌زیره بوو، دیمه‌نی راسته‌وخۆی مانههتانی نیویۆركی ده‌گواسته‌وه. له‌ناكاو له شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن ئه‌و فڕۆكهیهمان بینی كه خۆی به بینای دووه‌می ناوه‌ندی بازرگانیی جیهانیدا دا و ته‌قییه‌وه. دیار بوو چه‌ند خولهك پێشتریش فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نیی دیكه خۆی به بیناكه‌ی تردا كێشابوو. دوای ئه‌وه‌ش فڕۆكه‌یه‌كی تر خۆی به بینای پنتاگۆندا ته‌قانده‌وه، دواتر ده‌ركه‌وت كه رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده ئه‌م كاره تیرۆریستییه‌ی گه‌وره و بێوێنه‌یه‌ی كردووه و ئه‌مه به گه‌وره‌ترین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له مێژووی كۆن و نوێ‌دا ده‌ژمێردرێ.
سه‌رۆك نووسیویه‌تی، كرده‌وه‌كه نه‌ك ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو هه‌موو جیهانی هه‌ژاند و ناوه‌نده‌كانی بڕیاری جیهان و سه‌ركرده‌ی وڵاتان به گشتیی خه‌ڵكی جیهان، هه‌مووی له‌وه‌دا تووشی شۆك بوون كه چۆن تیرۆریستان ده‌رفه‌تیان بۆ ره‌خساوه كرده‌وه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه به‌رفراوان و كاریگه‌ر جێبه‌جێ بكه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه كردووه كه ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌بوو بۆشاییه‌كی زۆر له بواری هه‌وڵگریی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه، ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه لێكه‌وته‌ی زۆری هه‌بوو، وایكرد به‌شێكی زۆری دانیشتووانی جیهان به چاوی دی سه‌یری ئاینی ئیسلام بكه‌ن، له ناوه‌نده فه‌رهه‌نگی میلی و ته‌نانه‌ت سیاسییه‌كانی وڵاتان، غه‌یره مسوڵمانیش هه‌ستیارییه‌كی زۆر به‌رانبه‌ر مسوڵمانان دروست بوو، له زۆر له وڵاتانی غه‌یره مسوڵمان جالیه‌ی مسوڵمانی نێشته‌جێی ئه‌و وڵاتانه تووشی ئازار بوون، ئه‌مه‌ش وایكرد كه سه‌ره‌تایه‌كی نێگه‌تیڤ بێته ئاراوه بۆ قووڵتربوونی جیاوازی و ناكۆكی و بۆشایی نێوان ئاین و مه‌زهه‌به‌كان.
سەرۆك بارزانی زیاتر نووسیویه‌تی، له‌لایه‌كی تره‌وه یاسا و رێوشوێنه‌كانی زۆربه‌ی وڵاتان به شێوه‌یه‌ك توند كران، سه‌ردان و هاتوچۆ بۆ ئه‌و وڵاتانه ئاسته‌نگی تێ بكه‌وێ، به‌تایبه‌ت فڕۆكه‌خانه كه خه‌ڵك ماندوو و بێزار ده‌بوون، هه‌رچه‌نده گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند مافی خۆیان بوو، چونكه هیچ رێیه‌كی تریشیان له به‌رده‌م نه‌بوو، پێویست بوو له‌پێناو گیانی هه‌موو لایه‌ك، رێوشوێنی توند بگیرێته‌به‌ر، بن لادن سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده، به شانازییه‌وه به‌رپرسیاریه‌تیی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ، ئه‌وكات بنكه و باره‌گاكانی قاعیده و بن لادن هه‌موو سه‌ركردایه‌تییان له ئه‌فغانستان بوون و میوانی تاڵیبان بوون، ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی داوای له تاڵیبان كرد كه یان بن لادن و سه‌ركردایه‌تی راده‌ست بكرێن، یان به‌رپرسیاریه‌تی بگرنه ئه‌ستۆ، سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا كه برینداری ئه‌و رووداوه گه‌وره‌یه بوو، هه‌تا شوێنێك رۆیشت كه جیهانی به‌سه‌ر یار و نه‌یار دابه‌ش كرد.
سه‌رۆك بارزانی له پرسی 11ی سێپتێمه‌به‌ردا ده‌ڵێ، جۆرج بۆش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك پێویسته هه‌ڵوێستی خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن یان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان، هه‌روه‌ها كۆڵن پاوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش رای گه‌یاند، سه‌دام تیرۆریستی سه‌ره‌كییه و هیچ شتێكی مرۆڤایه‌تی له سه‌ریدا نییه، ئه‌م گوته‌یه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، یه‌كه‌م ئاماژه بوو كه عێراق له به‌رنامه‌ی ئه‌مه‌ریكادایه، دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه، رۆژی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2001 هێرشی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر تاڵیبان ده‌ستی پێ كرد، شه‌ڕێكی گه‌وره ڕووی دا و تاڵیبان و قاعیده له كابول و زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌فغانستان ده‌ركران، به‌ڵام كۆتایی به تاڵیبان نه‌هات و ئێسته‌یش گفتوگۆ له نێوان تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له شوێنی تاڵیبان له ئه‌فغانستان دامه‌زران، شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ تاڵیبان یه‌كلا نه‌كرده‌وه.
سه‌رۆك ده‌ڵێ، ئه‌حمه‌د شا مه‌سعوود تاكه سه‌ركرده‌ی ئه‌فغان بوو به‌رانبه‌ر تاڵیبان وه‌ستا، دواتر له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا ئه‌و سه‌ركرده جه‌ماوه‌ری و قارهمانهیش تیرۆر كرا. جارێكیان شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانیان كردم و له دیدارێكدا ئه‌ندامێكی شانده‌كه گوتی، پێویسته له عێراقیش حامید كهڕهزایی په‌یدا بێت / سیاسه‌تمه‌دارێكی ئه‌فغانی بوو/ منیش پێم گوتن “وه‌ڵا حاڵی ئه‌فغانستان زۆر خۆشه تا عێراقیش وای لێ بێت. دواتر بارودۆخی عێراق خراپتر بوو. رۆژی نۆی تشرینی یه‌كه‌می 2001 ئه‌مه‌ریكا یاداشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه هێرشه‌كانیان دژی قاعیده ته‌نیا له ئه‌فغانستان نابن و له شوێنه‌كانی تریش به‌رده‌وام ده‌بن، له پێناو پاراستنی به‌رگریكردنیان له خۆیان. له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند كه په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆریستییه.