سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك: پێم باشە حكومەت سەرپەرشتی دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت بكات
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك رایدەگەێنێت، پێم باشە حكومەت لە ڕێگای وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ سەرپەرشتی دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت بگرێتە ئەستۆی خۆی لە هەرێمی كوردستان.
فەهیم عەبدوڵا ، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك سەبارەت بەدانانی كامێرای چاودێری جێگیر لە شەقامەكاندا(پۆینت تو پۆینت) بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، پێم باشە حكومەت لە ڕێگای وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ سەرپەرشتی دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت بگرێتە ئەستۆی خۆی لە هەرێمی كوردستان.
هەروەها دەڵێت: ڕەنگە ئەوكات لەسەر هاوڵاتی ئەهوەنتر بێت و هاووڵاتیش باشتر پێشوازی لەم سیستمە بكات، چونكە خەڵكی ئێمە هەر ئیشێك بە كۆمپانیا بدرێت و بكرێت پێی ئیستفزاز دەبێت.
دەشڵێت: ئێستا لە دهۆك لە سەنتەری بازاڕی شارەكە تێستی ئەوە دەكرێت كارەبای نیشتمانی بكرێتە كارت تا كارەبا ببێتە بیست و چوار كاتژمێر هەروەها مۆلیدە نەمێنێت، لەبەرئەوەی ئەو كارە حكومەت خۆی ئەنجامی دەدا ئەو كارە خەڵك زۆر بەباشی پێشوازی لێدەكەن.