پیلانێکی تری مەترسیداری پەکەکە لە دژی هەرێمی کوردستان ئاشکرا بوو
سه‌رۆكی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و كوردستان باس لە پیلانێکی تری پەکەکە دەکات لە دژی هەرێمی کوردستان و دەڵێ: ئاگادارین په‌كه‌كه پیلانیان هه‌یه ئه‌و ئاژاوه‌گێڕییه‌ی له سلێمانی ده‌یكه‌ن بیگوازنه‌وه بۆ هه‌ولێر و دهۆك.
دەشلێت: خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كە ئێمە به‌سه‌ر ئه‌و پیلانه‌ش سەردەكەوین و رێگا نادەین ئاژاوه دروست بكه‌ن.
فه‌ریقی یه‌كه‌م بابه‌كر زێباری، رای گەیاند: “له ئاستی نێوده‌وڵیه‌تی و ئه‌مه‌ریكاش نیگه‌رانیی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر جووڵه و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كداریی په‌كه‌كه له شار و گوند و ناوچه‌كانی كوردستان، په‌كه‌كه ئێستا به‌شێكیان به‌ئاشكرا كار بۆ دەزگای مخابەراتیەكانی وڵاتێكی ئیقلیمی ده‌كه‌ن، ئاخر په‌كه‌كه چی ده‌كه‌ن له خه‌لیفان؟ ئاگادارین په‌كه‌كه پیلانیان هه‌یه ئه‌و ئاژاوه‌گێڕییه‌ی له سلێمانی ده‌یكه‌ن بیگوازنه‌وه بۆ هه‌ولێر و دهۆك، بۆ ئه‌وه‌ی پارتی و حكوومه‌ت تۆمه‌تبار بكه‌ن، په‌كه‌كه باش ده‌زانێت له ئاستی جه‌ماوه‌ریدا زۆر پاشه‌كشه‌ی كردووه، بۆیه خه‌ریكی پیلانگێڕییە.”
سه‌رۆكی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و كوردستان گوتیشی: “په‌كه‌كه مه‌ترسی له‌سه‌ر یه‌كێتییش دروست كردووه و حساب بۆ كه‌س ناكه‌ن، ئێستا ده‌یانه‌وێت جووڵه‌ی خۆیان له سنووری ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و دهۆك دروست بكه‌ن و توركیاش لێیان بدات، خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كە ئێمە به‌سه‌ر ئه‌و پیلانه‌ش سەردەكەوین و رێگا نادەین ئاژاوه دروست بكه‌ن، پەكەكە له‌سه‌ر ئاستی ئەمریكاش به (تیرۆریست) ناسێنراون.”
راشیگەیاندووە: “ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانە له‌و جووڵه‌ی دوایی په‌كه‌كه له سنووری خه‌لیفان و به لای ئه‌وانه‌وه تێكدانی ئارامیی كوردستان هێڵی سووره، بۆیه ئه‌و جووڵه‌ی په‌كه‌كه بۆ ئه‌وان جێگای سه‌رسوڕمانه و ئێستا له‌گه‌ڵ په‌كەكه لە رۆژئاوای كوردستانیش گرفتیان هه‌یه.”