نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان.

خواكوڕك

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 19/3/2017 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان  بە 51 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، له‌كاتێكدا ئه‌م نرخه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ ئاسته‌كانی 55 دۆلار و 50 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی دەكرا هاوکات نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکى 48 دۆلار و 67 سەنت لە بازارەكانی مامەڵەی پێوە كراوە”.

پێشتر به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی رایانگه‌یاندبوو” ئەگەر نرخی نەوت له‌ 50 دۆلار دانه‌به‌زێت و بارودۆخەکە وەک ئێستا بڕوات، ڕەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا دەستکاری سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بکرێت له‌ هه‌رێمی كوردستان.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان رایگه‌یاندبوو” نرخی نه‌وتی هه‌رێم له‌ نێوان 42 بۆ 45 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، وه‌كۆی فرۆشی نه‌وت هه‌رێم بۆ ساڵی 2017 له‌ نێوان 650 – 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌بێت له‌رۆژێكدا، ئه‌مه‌ش واده‌كات داهاتی مانگانه‌ی حكومه‌ت له‌ سنوری 800 ملیۆن دۆلاری مانگانه‌ بێت بێجگه‌ له‌ خه‌رجیه‌كان

Back to top button