لە ههولێر 13 بهنزینخانهى دیكه بههۆى فرۆشتنى بهنزینى كوالێتیی خراپهوه داخران
پارێزگای هەولێر لە راگەیێندرواێکدا ئاشکرای کرد کە له ههولێر 13 بهنزینخانهى دیكه بههۆى فرۆشتنى بهنزینى كوالێتیی خراپهوه داخران.
لە راگەیێندراوەکەی پارێزگاى ههولێر کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە تێدا هاتووە، ” لەم هەفتەیەدا لەکۆى پشکنینى 55 وێستگە، لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتبى نەوت و کانزاکانى هەولێر، 13 بەنزینخانەی تر لە هەولێر و دەوروبەرى بەهۆى دەستکاریکردنى كوالێتیی بهنزین و خراپیی ئەو بەنزینەی بە هاووڵاتیان دەیفرۆشن، سزا دراون و ڕێکارى یاسایی لە بەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتە بەر.
لە راگەیێندراوەکە هەروەها هاتووە:” لە سەرەتای مانگى شهشى ئەمساڵ، تاوهكوو ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانانهى سزا دراون، 255 بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا چوار بەنزینخانەى تر بەهۆی زیاتر لە جارێک سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالێتى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بە هاووڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.
ناوی بەنزینخانەکان:
1 – وێستگەى شاهان
2 – وێستگەى کوردستان
3 – وێستگەى گارە
4 – وێستگەى هەمان
پارێزگاى ههولێر جهختى لهوهش كردووهتهوه، بەرھەمی بەنزینی جۆری 800 دیناریى نۆرماڵ، بە کوالێتییەکی باش لە بەنزینخانەکاندا دەست دەکەوێت و لیژنەکانی بەدواداچوون و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانیش ھەوڵەکانیان چڕتر کردۆتەوە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن و پاراستنی خەسڵەت و کوالێتیی بەنزین، دڵنیایى هاووڵاتییانیش دهكهنهوه، لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک، کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاووڵاتییان و دەستکاریی کوالێتی بەنزین بکات.
پارێزگاى ههولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات: “هاوکارمان بن و لە کاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچییەک، لە زووترین کاتدا ئاگادارى قایمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە”.