سێ ژن دەستگیر كران کە كچێكیان ڕفاندووە و كاری “بەدڕەوشتی”یان پێ كردووە.

لە راگەیێندراوێکدا پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد کە:” سێ ژن یان دەستگیر كردووە کە كچێكیان ڕفاندووە و كاری “بەدڕەوشتی”یان پێ كردووە.

پۆلیسی هەولێر، رای گەیاند:” بنكەی پۆلیسی كوردستان سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار/ڕۆژئاوا، سێ ئافرەتی تۆمەتباریان بەناوەکانی (ژ. ا. س.) و (ژ. خ. م.) و (هـ. خ. م.) دەستگیر کردووە بەتۆمەتی ڕفاندنی کچێک.

پۆلیسی هەولێر راشیگەیاندووە:”  تۆمەتبارەكان كچەكەیان لە ماڵێكی گەڕەكی (كەرتی 55)ی ماردین) دەست بەسەرکردووە و کاری بەدڕەوشتییان پێ ئەنجام داوە، پاشان داویانە بە ئافرەتێکی تر بەناوی (ت)، کە ئەویش هەمان کاری پێ کردووە.

روونیشكراوەتەوە كە دوای دەستگیر کردنیان، تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بەپێی ماددە (٣ی بغاء) بۆ ڕێکخراوە و ڕەوانەی دادگا کراون.

 

Back to top button