وەزیرەکەی سەدر: گەڕانەوەی فراکسیۆنی سەدر بۆ پەرلەمان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە

وەزیرەکەی سەدر هەڵوێستی رەوتی سەدری لە بارەی گەڕانەوەی بۆ پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کرد و دەلێ، ئەم دۆخەی ئێستا پێویستی بە قوربانییە.

 

ساڵح محەمەد عیراقی ناسراو بە وه‌زیرەکەی سه‌در له‌ تویتێکدا رای گه‌یاند، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێنه‌وه‌ په‌رله‌مان و، گەڕانەوەى پەرلەمانتارانمان بۆ پەرلەمان رێگەپێدراو نییە و قەدەغەیە.

 

باسی لەوەشکردووە، بە کشانەوەی کورد و سوننە پەرلەمانی عێراق شەرعیەتی نامێنێت و خۆی هەڵدەوەشێتەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، گەڕانەوەی رەوتی سەدر بۆ پەرلەمانی عێراق ئەگەرێکی لاواز بۆ دۆزینەوەی رێککەوتن دیاریدەکات، بەڵام گەڕانەوە بۆ پەرلەمان لای ئەوان حەرامە و گەڕانەوەی رەوتی سەدر دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیرانی سیاسی.”

باسی لەوەشکرد، ئەگەر بشگەرێنەوە دەبێت هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان جێگای رەزامەندی هاوپەیمانەکانمان بێت لە کورد و سوننە”.

 

Back to top button