سەرۆک بارزانی لە کاتی بانگھێشتکردنی مستەشارەکانی فەوجە سووکەکان بۆچی تووشی شۆک بوو؟

سەرۆك بارزانی، لە بەرگی پێنجەمی کتێبەکەی بەناوی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە ژێر ناونیشانی ڕاپەرین، دەرفەت و ئاستەنگەکان باس لە ڕاپەرینی جەماوەریی کوردستان و ڕۆڵی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت: بەر لە دەستپێکردنی هێرشی پێشمەرگە بۆ کەرکووک زۆربەی مستەشارەکانی فەوجە سووکەکان (افواج خفیفە)م بانگهێشتکرد بۆ مەسیف سەڵاحەدین لەکۆبوونەوەیەکدا داوام لێکردن بەپێی ئەو ئیمکانات و توانایانەی بەردەستیان بەشداری لەو دەرفەتە زێڕین و پڕ لە شانازییەدا بکەن خۆشبەختانە هەموویان ئامادەیی تەواوی خۆیان نیشاندا و چەند کەسێکیشیان بەشداریشیان کرد.

سەرۆك بارزانی لە درێژەی ئەو باسەدا دەڵێت: بەلامەوە شتێکی سەیرو نامۆ بوو کاتێک بەرپرسێکی باڵای بەرەی کوردستانی کە سەرۆک دەڵێت (ناوی ناهێنم )، پێی گوتم ئەگەر مۆڵەت و دەرفەتم بدەی هەر هەموویان لە سێدارە دەدەم، پێی گوتم تۆ هەستە بڕۆ دەرەوە و خوا حافیزیان لێ بکە و من کۆتایی بە کارەکانیان دێنم .

سەرۆک بارزانی هەر لەم بارەیەوە دەڵێت :” من بەو قسەیەیەی تووشی شۆك بووم و پێم گوت بەهیچ شێوەیەك نابێت و بەڵێنمان پێ داون و ئیلتزام بە بەڵێنەکەمانەوە دەکەین .

Back to top button